ئاسیاسێل و پاریس سانت جێرمان هاوبەشییەکی مێژوویان ڕاگەیاند، یەکەمین هاوبەشی لەو جۆرە لە مێژووی عێراقدا


وێستگەنیوز-

یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق/ گروپی Ooredoo، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵە لەگەڵ یەکێک لە دێرینترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندا دەکات کە دەستکەوتێكە مژدەی سەردەمێکی نوێی پێیە بۆ بزنسی عێراقی لەسەر شانۆی جیهانی.


پاریس، 15ـی ئایاری 2026 - ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا. ڕێککەوتنەکە لە میانی مەراسیمێکدا لە یاریگای "پارک دی پرانس" ئیمزا کرا، کە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی عێراقی هاوبەشییەکی لەم جۆرە لەگەڵ یانەیەکی وەرزشیی جیهانی بە قورسایی پاریس سان جێرمان، ئەنجام بدات.

لە مەراسیمەکە کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەر یەک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredoo و بەڕێوەبەری بازرگانیی یانەی پاریس سان جێرمان بەشدارییان کرد.

ئەم ڕاگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ساتێکی پڕ شکۆ و شانازیی نیشتمانییدا کە تیایدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ گەیشتنە سەر شانۆی وەرزشی جیهانی.

بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ئاسیاسێڵ دەبێتە هاوبەشی فەرمی "پریمیۆم"ـی یانەی پاریس سان جێرمان کە هەردوو براندەکە لە عێراقدا پەرەپێدەدات.

عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە وتی: "ئەم هاوبەشییە هەر سپۆنسەرکردنێک نیەو بەس- بەڵکو پەیامێكە کە بزنس لە عێراقدا ئامادەیی خۆی لەسەر شانۆی جیهانی سەلماندووە. شانازی دەکەین کە یەکەم کۆمپانیای عێراقین کە ئەم لاپەڕەیەمان لە مێژوو نووسیەوە، و بە شێوەیەک بەو کارە هەڵساین کە ستایشی پاڵەوانەکانی تۆپی پێی عێراق بکات، شانبەشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان.

ئاسیاسێڵ هەمیشە باوەڕی وابووە کە عێراق شایستەی باشترینە، ئەمڕۆش ئەوەتا باشترینەکان دەهێنینە عێراق".

شێخ ناسر بن حەمەد ئال سانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredoo وتی: "هاوبەشیی ئاسیاسێڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕێبازە بوێر و پێشەنگانەی بازاڕە کە ئێمە لە سەرجەم گروپی ئوریدۆ Ooredooـدا پەیڕەوی دەکەین. شانازی بە پشتگیریکردنی ئاسیاسێڵەوە دەکەین کە لاپەڕەیەکی نوێ بۆ بزنس لە عێراقدا دەکاتەوە لەسەر شانۆی جیهانیی، و بە ئومێدەوە چاوەڕوانی ئەو ئەزموونانە دەکەین کە ئەم هاوبەشییە بۆ بەشداربووانی دەڕەخسێنێت لە سەرانسەری عێراقدا ".

ڕیچارد ‌هیزڵگراڤ، بەڕێوەبەری بازرگانیی پاریس سان جێرمان: "پاریس سان جێرمان یانەیەکە کە پەیوەندی کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاندەرانی لە هەموو کیشوەرەکاندا. پێشوازیکردن و بەخێرهێنانی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێک، ئامادەیی ئێمە لە یەکێک لە هەرە دینامیکیترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکات، و شانازی دەکەین کە لە ساتێکی ئاوا مێژوویی تۆپی پێی عێراقدا ئەو کارەمان ئەنجامدا".

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، کە خاوەنی گەورەەترین بنکەی بەشداربووانە لە وڵاتدا. کە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە کار لە ١٩ پارێزگای عێراقیدا دەکات. خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە ٢٠ ملێۆن بەشداربوو دەکات، وە خزمەتگوزاریی پەیوەندی و دیجیتاڵی دابین دەکات کە ڕۆژانە ملیۆنەها عێراقی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دەربارەی گروپی Ooredoo:

گروپی Ooredoo کۆمپانیایەکی پەیوەندیی پێشەنگی نێودەوڵەتییە کە پێشکەوتووترین ژێرخانی دیجیتاڵی لە ناوچەکەدا بنیات دەنێت – کە تۆڕە پێشەنگەکانی ئینتەرنێتی وایەرلێس و فایبەر ئۆپتیک، داتا سەنتەری ئامادە بۆ ژیریی دەستکرد "AI"، پلاتفۆرمەکانی کۆمپیوتەری کڵاود و ژیریی دەستکرد "AI"، سیستەمەکانی کێبڵی ژێر دەریا، وبزنسی تایبەت بە پلاتفۆرمەکانی وەک تەکنەلۆژیای دارایی 'فاین تێک' دەگرێتەوە. گروپی Ooredoo لە نۆ بازاڕدا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کاردەکات، خزمەتگوزارییەکای پێشکەشی نزیکەی 150 ملیۆن کڕیار دەکات، و پاڵپشتی هێنانەکایەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لەسەر ئاستێکی بەرفراوان دەکات. تا 31ـی کانوونی دووەمی 2025، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیای Ooredoo گەیشتە 24.6 ملیار ڕیاڵی قەتەری. پشکەکانی لە بۆرسەی قەتەر و بازاڕی ئەبو زەبی بۆ کاغەزە داراییەکان ڕیزبەندی کراون.

دەربارەی پاریس سانجێرمان:

یانەی پاریس سان جێرمان (PSG) لە ساڵی 1970 دامەزراوە، و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2025 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێنا، ئەم یانەیە سەرکەوتووترین یانەی وەرزشییە لە فەرەنسا و هێزێکی پێشەنگە لەسەر ئاستی ئەوروپا. لە ساڵی 2011ـەوە، لە سایەی خاوەندارێتی کۆمپانیای قەتەری بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی (QSI)، یانەکە گەشەی کرد و بووە دامەزراوەیەکی وەرزشی فرە-چالاکی، کە لە تۆپی پێی پیاوان و ژنان، تۆپی دەست، جۆدۆ و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکاندا باڵادەستی بەدەستهێنا. لە ساڵی 2022، کۆمپانیای ئارکتۆس پارتنەرزی ئەمریکی وەبەرهێنانی لە یانەکەدا کرد بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ستراتیژی گەشەپێدانی دوورمەودای یانەکە.

بە بنکەیەکی جەماوەریی جیهانییەوە کە 500 ملیۆن هاندەری تێپەڕاندووە، و فۆڵۆوکردنێکی هاوبەش بە زیاتر لە 235 ملیۆن فۆڵۆوەرزەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پاریس سان جێرمان بووەتە سومبولێکی کلتووری کە وەرزش، مۆدێلی جلوبەرگ و کات بەسەربردن پێکەوە کۆدەکاتەوە .هاوبەشییەکانی یانەکە لەگەڵ براندە جیهانییەکانی وەک جۆردان "Jordan" پێگەی یانەکەی وەک براندێکی جیهانیی پێشەنگ لە بواری لایف ستایڵ بەهێزتر کردووە. لە ساڵی 2024ـدا، یانەکە حەرەمی "پاریس سان جێرمان"ـی کردەوە، کە دامەزراوەیەکی پێشکەوتووە و پێوەرگەلێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی وەرزشوانان و ئەداکردنیان دادەمەزرێنێت. بەو سیفەتەی کە یانەی نەوە نوێیەکانە، پاریس سان جێرمان ئاوێتەیەک لە نایابیی وەرزشی و کاریگەریی کلتووری و شوێندەستی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات لە پێناو نەخشاندنی سیماکانی داهاتووی وەرزش و کۆمەڵگە.

پەیوەندییەکانی میدیا
ئاسیاسێڵ: [[email protected]]


PM:08:51:15/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت