نێچیرڤان بارزانی له ئێكس و بافڵ تاڵه‌بانی له فهیسبووكهوه پیرۆزباییان له زه‌یدی كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییان له عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی "ئێكس"ه‌وه پەیامێکی به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیران و کابینەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە راپەڕاندنی بەرپرسیارێتییەکانیاندا.
نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "هیوا دەخوازم ئەم کابینە نوێیە بە شێوەیەک کار بکات کە خزمەت بە تەواوی پێکهاتەکانی گەلی عێراق بکات و خواستەکانیان بۆ ئاسایش، سەقامگیری، پێشکەوتن و ئاوەدانیی زیاتر بەدی بهێنێت."
هاوكات بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه ونووسی: "به‌ڕێز عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له ئه‌ركه نوێیهكهتاندا".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به په‌رۆشه‌وه یارمه‌تیده‌رتان ده‌بێت له سه‌رخستنی پرۆژه نیشتمانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانمان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 270 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و متمانه‌ی به 14 وه‌زیر به‌خشی.
PM:08:40:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت