سادق عه‌تیه بۆ وێستگه‌نیوز: باران و خۆڵبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
وێسگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و باران ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات.
سادق عه‌تیه كه‌شناسی عێراقی به وێستگه‌نیوزی وت كه "له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه خۆڵبارینێكی كه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "له شه‌وی هه‌ینییه‌وه پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا به فێنكی ده‌مێنێته‌وه و گونجاوه بۆ گه‌شت و سه‌یرانكردن".
سادق عه‌تیه راشیگه‌یاند كه"پێشبینی ده‌كه‌م رۆژی یه‌كشه‌ممه نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ببارێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران ده‌بێت".
PM:11:34:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت