وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی قرتێنه‌ره‌كان ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی هانتا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له‌ناوبردنی قرتێنه‌ره‌كان له كارگه و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی زانستییه‌وه كۆمه‌ڵێك رێكاری توندی خۆپارێزی بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی "ڤایرۆسی هانتا" راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری، كه دوێنێ 12ی ئایار یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئەم
نەخۆشییە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ تا ١٩٥٣ بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا و لە ساڵی
١٩٧٨ لە وڵاتی کۆریای باشوور جیاکراوە و دەستنیشانکراوە، تاکو ئێستا
ڤاکسینی بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیار بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه دراوه له‌وانه‌ش:
1-ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی قڕكردنی جرج و مشك له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت له كارگه‌كانی ئالیك، پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر، كوشتارگه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیر و گۆشت.
2- ڕێگانەدان لە خاڵە سنوورییەکان بە هاتنە ژوورەوەی هامستەری جوانی (قرتێنەرەکان).
3-به هاوكاری سه‌ندیكاكانی ڤێتێرنه‌ری، سه‌رجه‌م كۆگاكانی خواردنی سه‌گ و پشیله ئاگادار بكرێنه‌وه كه پێویسته به خێرایی جرج و مشك له‌ناو كۆگاكانیاندا له‌ناو ببه‌ن.
PM:09:35:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت