وێستگه ناوى كاندیدانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كانی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كۆببێته‌وه، وێستگه‌ش ناوی كاندیدانی پارتی و یه‌كێتی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 14ی ئایاری 2026 كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنێك ساز ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنامه و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.
له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی، چه‌ند پۆستێك وه‌ك پشكی كورد دیاریكراون كه لایه‌نه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كاندیدیان بۆ دیاریكردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران و دوو وه‌زیر وه‌رده‌گرێت و كاندیده‌كانی بریتین له فارس بریفكانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه و رێباز حه‌ملان بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه.
هاوكات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌ك وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت كه وه‌زاره‌تی داده و خالید شوانی بۆ كاندید كردووه.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ-ش كه له‌ماوه‌كانی دواییدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوپه‌یمانی كردووه، وه‌زاره‌تی ژینگه وه‌رده‌گرێت و سروه عهبدولواحیدی بۆ كاندید كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كه لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی نوێی عێراقه ره‌تیكرده‌وه هیج وه‌زاره‌تێك بدات به لایه‌نه‌كانی ره‌وتی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه پێكه‌وه خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانین.
PM:08:47:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت