ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دینار دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان لە عێراق


وێستگەنیوز-

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند کە بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.

بە پێی راگەیەنراوێکی ئاسیاسێڵ، بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عێراقی بۆ داهێنان لە بەغدا و نەخۆشخانەی هیوا بۆنەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێکی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لە بەغدا و سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا بەخشینەکە ڕادەستکرا، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی و تەندروستییەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگا هەیە.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند:

"لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە ڕۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان شان بە شانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە.ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی منداڵان. ئێمە شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن."

ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی پەرۆشیی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی و پاڵپشتیکردنی منداڵان و نەخۆشان، و وەستان شان بەشانی دامەزراوە مرۆیی و تەندروستییەکان، کە بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێکەوە گرێدراو و سەقامگیرتر.

ئاسیاسێڵ جەختی لە بەردەوامیی خۆی کردەوە لە گرتنەبەری ئەو دەستپێشخەریانەی کە گەشەپێدانی کۆمەڵگا بەهێز دەکەن و پاڵپشتی کەرتە گرنگەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە مرۆییەکان لە دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام.


AM:11:47:13/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت