هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران له سزایه‌كی نوێ ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان له بڵاونامهیهكدا رایگه‌یاند كه ئاماژه به نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان/ ب. كارگێڕی و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ژماره (13657) له 11ی 5ی 2026، به پشتبه‌ستن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (79)ی ساڵی 2016، له خشته‌ی دووه‌م، خاڵی (8)، ئاگاداری شۆفێران و سه‌رنشینان ده‌كه‌ینه‌وه كه:
یه‌كه‌م: بۆ پاراستنی ژینگه و ڕاگرتنی پاكوخاوێنیی كوردستان، قه‌ده‌غه‌یه شۆفێر یان سه‌رنشین، له كاتی رۆیشتن یان وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، هه‌ر جۆره زبڵ و خاشاكێك فڕێ بداته سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان.
دووه‌م: به‌پێچه‌وانه‌وه، بڕی (40.000 چل هه‌زار دینار) سزای دارایی بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك بۆ ئۆتۆمبێل/ یان ماتۆڕسكیل ڕه‌وانه ده‌كرێت كه سه‌رپێچییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه.
سێیه‌م: ئه‌م سزایه زیاد ده‌كرێت بۆ هه‌موو سیستمه‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی وه‌كو PDA و كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی و چاودێری.
چواره‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ بۆ سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ڕاسته‌وخۆ له كاتی بینینی، یان له‌و كاته‌ی به ڤیدیۆی تۆماركراو له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ پلاتفۆرمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
پێنجه‌م: داوا له هاونیشتیمانیان ده‌كه‌ین هاوكاریی پاراستنی ژینگه بكه‌ن و خۆیان له فڕێدانی زبڵ و خاشاك بپارێزن، هه‌روه‌ها هاوكار بن له ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ له سه‌رپێچیكاران به ناردنی ڤیدیۆ و وێنه.
PM:07:30:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت