وه‌زاره‌تی ناوخۆ 9 بڕیار و ڕاسپارده‌ی بۆ پاراستنی ژینگه ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك ڕێكاری نوێی ژینگه‌پارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی ده‌ركرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سزای دارایی سه‌رپێچی ژینگه‌یی ده‌گاته (8.000.000) دینار.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌به‌ر بایه‌خی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به ژینگه‌دۆستی و پاراستنی سروشتی كوردستان وه‌كو یه‌كێك له كاری له پێشینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و تیمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12ی ئایاری 2026 به واژووی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕاسپارده‌ی گرنگ به نوسراوی ژماره (13788) به گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌م/یه‌كه‌م له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (6)ی ساڵی 2009، كه ئه‌ركی (جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) خستۆته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ جێبه‌جێكردن ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان كران كه له نۆ خاڵدا خۆیان ده‌بیینه‌وه و ئامانه‌ن:
یه‌كه‌م: چالاككردنی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ده‌سته كه به گوێره‌ی به‌شی یه‌كه‌م له ده‌روازه‌ی دووه‌م له یاسای ژماره (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی دیار كراوه. پێویسته وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه چالاكانه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و دیراسه‌ی هه‌ندێ پڕۆژه بكه‌ن كه ده‌رفه‌ته‌كانی پیسكردنی ژینگه كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌مان سه‌رنجی خرایه سه‌ر، بۆ نمونه هانی به‌كارهێنانی كاغه‌ز له بری نایلۆن و شوشه بده‌ن بۆ بواره‌كانی به‌كارهێنانی رۆژانه، پێویستییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه به وردی دیراسه بكرێت. هه‌روه‌ها دیراسه‌ی میكانیزمی پاڵپشتی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاغه‌ز بۆ به‌كارهێنانی رۆژانه له بری عه‌لاگه‌ی نایلۆن، هه‌روه‌ها دروستكردنی بوتڵی دروستكراو له كاغه‌ز بۆ ئاو و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی له بری نایلۆن و شوشه، بكرێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێویسته چاودێری وردی جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (2)ی ساڵی 2023٣، ڕێنمایی به‌دواداچوون و به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان ی ده‌سته‌ی ژینگه بكات و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رابسپێرێت كه به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له سنووره‌كه، چاودێری جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ئاماژه بۆ كرا‌و بكه‌ن و سزای سه‌رپێچیكاران بدرێت.
سێیه‌م: فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین) به گوێره‌ی فه‌رمانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره 361 له 2026/2/26 و له (هه‌ڵه‌بجه، سۆران، زاخۆ) به گوێره‌ی فه‌رمانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره 359 له 2026/2/26، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیان دراوه سزای دارایی سه‌رپێچی ژینگه‌یی تا بڕی (8.000.000 هه‌شت ملیۆن دینار) ده‌سه‌پێنن به سه‌ر سه‌رپێچیكاران به پێی جۆر و قه‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له سنووریان، و ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی سزاكه‌كه پێویست بوو گه‌وره‌تر بێت، بۆ ده‌سته‌ی ژینگه ره‌وانه ده‌كرێت به زووترین كات.
چواره‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، به‌رگری شارستانی، پۆلیسی دارستان و ژینگه - هێزی پاراستنی ژینگه) هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كه‌ن له گه‌ڵ لێژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار/ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له یاسا و ڕێنماییه‌كانی ژینگه ده‌كات و سروشت پیس ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمی گه‌ڕۆك له نوێنه‌رانی ئه‌و دامه‌زراوانه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دارستان و ژینگه و ئاماده‌یی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه پێك دێت بۆ گه‌ڕان به شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی گه‌شتیار و هاووڵاتیان له سه‌رپێچییه‌كان و سه‌پاندنی سزای دارایی راسته‌وخۆ به‌سه‌ر سه‌رپێچیكار به گوێره‌ی خاڵی سێیه‌می ئه‌م گشتاندنه و بڕه‌كه‌ی له لایه‌ن نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه به گوێره‌ی سه‌رپێچییه‌كه ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
پێنجه‌م: زیادكردنی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی بۆ لێژنه‌كانی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به نوسراو ده‌ست نیشانی نوێنه‌ری ده‌كات و بۆ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌وانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ زیادكردنی له لێژنه‌كان.
شه‌شه‌م: پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ڕاده‌سپێرین كه مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ئه‌نجام بده‌ن و تیمه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێساكان ئاراسته بكه‌ن، به‌رده‌وام هۆشیاری ژینگه‌پارێزی و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی و هاوسه‌نگی سروشت بڵاو بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها سزا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك بسه‌پێنن سه‌رپێچی یاسا و ڕێنماییه‌كان بكات و ژینگه پیس بكات و بیشێوێنێت.
حه‌وته‌م: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به ڕێگری و لابردنی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت و سامانه‌كانی دارستان و ئاو و ژینگه له سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره‌كان هاوشێوه‌ی لێژنه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمانی وزاری پێك دێت. هه‌روه‌ها لێژنه‌ی لاوه‌كی له قائیمقامیه‌ت و ناحیه‌كان پێك دێت و به‌رپرسیار ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر یاسا بۆ ڕێگری له هه‌ر جۆره سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌ك. ورده‌كاری پێكهاته‌ی لێژنه‌كان به فه‌رمانی وزاری بۆتان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له ئێستاوه كاری پێویست بكه‌ن به ئاگاداركردنه‌وه‌ی جوتیاران و هاووڵاتیان كه سوتاندنی پوش وپه‌ڵاش و قه‌سه‌ڵ و و كڵۆش و په‌رێز له دوای وه‌رزی دروێنه قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی زینده‌وه‌ران و رێگریكردن له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگر و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و سامانی سروشتی.
نۆیه‌م: فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پاراستنی سروشت و ژینگه و سزاكانی سه‌رپێچیكردن به هاووڵاتیان ئاشنا ده‌كه‌ن.
PM:06:39:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت