حکومەتی عێراق غازی شل رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، سەردانی وەزارەتی نەوتیان کردووە و لەگەڵ عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز کۆبوونەتەوە".

سێ شەممە، 12ی ئایار 2026، سیپان شێروانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە 22ی نیسانی ئەمساڵ بە نووسراوێک پشکی غازی شلی هەولێر و دهۆکی راگرتبوو، کە بڕەکەی رۆژانە 150 تۆنە. ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی خەڵک دروست کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی غازی ماڵان و بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا".

سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەشکرد کە "لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری وەزارەتی نەوت دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی 150 تۆن غازی شل لە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، 14ی ئایاری ئەمساڵ. هاوکات بڕیار دراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو رۆژانەی ناردنی غازەکە تێیاندا راگیرابوو".

سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی پشکی ئەو دوو پارێزگایە، سیپان شێروانی وتی، "ئێمەش هەمان پرسیارمان لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد و ئەوانیش بیانووی ئەوەیان هێنایەوە، گوایە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بڕی غازی بەرهەمهاتوو لە عێراق بە گشتی کەمیکردبوو، بۆیە هەناردەکردنی غازیان بۆ هەولێر و دهۆک راگرتبوو" .


PM:03:33:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو