كهنهكه بۆ ترهمپ: كورد سەرباز و نۆکەری هیچ وڵاتێك نیه
وێستگەنیوز-
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی
نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) لهبارهی وتهكانی ترهمپ، رایگهیاند، ئهو وتانهی
سهرۆكی ئهمریكا "بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێدێت و کورد سەرباز و نۆکەری هیچ وڵاتێک نیە".
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی
نەتەوەیی کوردستان له راگهیهنراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ وێشتگەنیوز نیردراوە، سەبارەت
بە وتەکانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا کە بە خراپە باسی کورد، رایگهیاند،
"ماوەیەکە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: (چەکماندا بە کورد بۆ ئەوەی بگاتە دەستی
نەیارانی ڕێژیمی ئێران، بەڵام کورد ئەو چەکانەی پێنەداون و بۆ خۆیان هێشتویانەتەوە)
ترەمپ چەندین جار و بە شیوازی جیاوا ئەو لێدوانەی دوبارە کردوهتەوە و بە توندی لەسەر
کورد دەئاخڤێت، ئەم هەڵوێست و رەفتارە بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێ دێت. بێگومان
ئاشکرایە هەندێک هێزی نەیاری کورد پلانی دژە کورد بەڕێوەدەبەن".
هەروەها هاتووە،
"دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە. ڕۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر
بردوە، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا هەمو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە
پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت".
ئاماژە بەوەشکراوە،
"ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم هەڵوێست و گوتارانە قبوڵ ناکەین و بە
مەترسیداری دەیبینین. ئەم چیرۆکی چەک بە کورد دانە چەندە ڕاستە یان نا، دەبێت ڕون
بکرێتەوە. ئێمە دەزانین ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانن
لەم جۆرە مامەڵانەدا بەشدار نەبون و نین و ئێمەش وەک کۆنگرە هیچ زانیارییەکمان لەسەر
ئەم کارە نییە".
کەنەکە دهڵێت،
"بەڕێز ترهمپ نابێت هەمو کورد تاوانبار بکات و ڕونیشی بکاتەوە کە لەگەڵ چ لایەنێک
لە کورد ئەم مامەڵەیەی کردوە، ههروهها پێویستە ئەو لایەنە کوردیانەی لەم بارەیەوە
لەژێر گوماندان، بێنە دەنگ و ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا و ڕونبکەنەوە".
ئهوهش خراوهتهڕو،
"ئێمەی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا بۆ ئازادی خەبات دەکەین، لەم خەباتەدا پەیوەندی
دیپلۆماسیی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دادەمەزرێنین و دەمانەوێت دۆستەکانمان زیاتر بکەین
پشتگیریی بۆ دۆزەکەمان فراوانتر بکەین. ئێمە سەرباز و نۆکەری هیچ وڵات و کەسێک نین. لە پەیوەندییەکانماندا پابەندی
بەڵێنەکانی خۆمانین و وابەستەی بەها مرۆییەکانین، تاوهكو کۆتاییش لەسەر ئەم بەهایانە
بەردەوام دەبین".
دۆناڵد ترەمپ، دوێنێ
دوشهممه لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا جارێكی دیكه لهبارهی پێدانی چهك
به كورد قسهی كرد كه بیگهیهننه خۆپیشاندهرانی ئێران و وتی، ئەوان ناوبانگێکی
زۆرباشیان لە کۆنگرێس هەیە و لەوێ دەڵێن ئەوان زۆر بە تووندی شەڕ دەکەن، "بەڵام
نەخێر؛ تەنیا کاتێک پارەیان دەدرێتێ بە باشی شەڕ دەکەن. بۆیە من زۆر لە کورد بێهیوام."
PM:02:53:12/05/2026
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت