د.رێبوار کەریم: هەموو هەوڵەکان یەکدەخەین بۆ بەهەمیشەییکردنی هەموو فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێو بودجەی داهاتووی عێراقدا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2026، د.رێبوار کەریم، سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە 30ی نیسانی 2026، لە ئۆفیسی هەڵوێست لە سلێمانی، لەگەڵ پەرلەمانتاری هەڵوێست (بەرزی ئەزمڕ) پێشوازیمان کرد لەنوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمرۆش لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێشوازیمان کرد لە نوێنەرانی (فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانە)ی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق کە داوا دەکەن لەبودجەی داهاتوی عێراقدا بکرێنە هەمیشەیی".

راشیگەیاند، "وەک لیژنەی دارایی بەڵێنماندا کە هەوڵەکان یەکبخەین و بۆ بەهەمیشەییکردنی هەمو گرێبەستەکانی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەنێو بودجەی داهاتووی عێراقدا".


PM:01:37:12/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو