هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ستدا؛ کەسوکارەکەی سکاڵا تۆمار دەکەن
وێستگەنیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك
لە قەزای کەلار له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانیله‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا كه‌سوكاری
سكاڵایان تۆماركردوه.
سۆران حه‌مه غه‌ریب له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه،
"به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشهمه له‌قه‌زای كه‌لار له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز هاوڵاتیه‌ك
به‌ناوی عه‌لی حه‌مه‌ئه‌مین قادر له‌دایكبوی 1970 دانیشتوی كه‌لاری كۆن گیانی له‌ده‌ستدا".
وتیشی، "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری و هۆكاری گیانی
له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار كراوه،
كه‌سوكاریشی سكاڵایان تۆمار كردوه بۆیه به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 411 فه‌رمانی
ده‌ستگیركردن بۆ فرۆشیاری غازه‌كه ده‌رچوه".
له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران، قه‌یرانی غاز له هه‌رێمی
كوردستان و عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه هاوڵاتیان بە سەختی غاز دابین دەکەن.
PM:12:38:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت