کوژرانی 43 حوسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان


وێستگەنیوز-

سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووە لە ئەنجامی هێرشەكانی ئه‌م دواییانه‌ی ئیسرائیل، بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، 43 حوسی کوژراون.


بەگوێرەی ئەوەی "ڕادیۆی لوبنانی ئازاد" بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوانی میلیشیاکانی حوسی، لە باشووری لوبنان، گەیشتووەتە 43 کەس.

ڕادیۆکە زانیاریی ئەوەشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا، بڕیاری داوە تەرمەکان لەناو خاکی لوبناندا بنێژرێن، ئەمە بەهۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا، سه‌خته‌ ته‌رمه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سەنعا، له‌ هەمان کاتیشدا لیستی ناوەکان، بە شێوەیەکی فەرمی بە سەرکردایەتیی حوسییەکان گەیەندراوە.

پێشتر ماڵپەڕی "العین الإخبارية" هەواڵی بوونی ئەندامانی حوسیی بڵاوکردبووەوە کە لە لوبنان لە ڕیزەکانی حیزبوڵڵادا، شەڕ دەکەن. لە 23ی ئەیلوولی 2024دا، سەرچاوە تایبەته‌كانی یه‌مه‌ن، بە ماڵپه‌ڕی ناوبراویان ڕاگەیاندبوو لانیکەم 17 حوسی لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەربازگە و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە لوبنان کوژراون.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکەیەکی سەربازیی شەڕکەر لە چوارچێوەی پێکهاتەی حیزبوڵڵای لوبنانیدا هەیە، ژمارەیان 360 ئەندامە، له‌ 70% یان لە سەرکردە و شەڕکەرانی میلیشیاکانی حوسی پێکهاتوون و له‌ 30% تریشیان لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی پێكهاتوون.


AM:11:51:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو