لە هەر ئۆتۆمبێلێک زبڵ و خاشاک فرێ بدرێت، سزای دارایی دەدرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی
نوێی سەبارەت بە سەرپێچیکارانی ژینگە راگەیاند و لەمەبەدوا لە هەر ئۆتۆمبێلێکەوە
زبڵ و خاشاک فڕێ بدرێت، 40هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛
چیتر فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەناو ئۆتۆمبێلەکانەوە بە "رەوا و ئاسایی" نابینرێت
و لەمڕۆوە رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
بە پێی بڕیارەکە، هەر ئۆتۆمبێلێک، چ شوفێرەکەی بێت یان سەرنشینەکانی،
زبڵ و خاشاک فڕێ بدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، بە بڕی 40هەزار دینار سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە، ئەم
هەنگاوە بە ئامانجی دروستکردنی "کوردستانێکی پاک و خاوێنتر"ە و داوا لە
هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە ژینگەییەکان بن بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی نەبنەوە
و سیمای شارەکانیش بە جوانی بمێننەوە.
AM:09:33:12/05/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت