وته‌بێژی یه‌كگرتوو: به‌پێی خاڵبه‌ندی وه‌زاره‌تێكمان له حكومه‌تی عێراق مسۆگه‌ره
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و خاڵبه‌ندی، وه‌زاره‌تێكیان له حكومه‌تی عێراق به‌ركه‌وتووه و د.رێبوار كه‌ریم كاندیدی ئه‌وان و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانیانه بۆ ئه‌و پۆسته. ده‌شڵێت: "نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌ته به‌شێك له یه‌كێتی."
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند كه:
*یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی "هه‌ڵوێست" و "كۆمه‌ڵ" نووسراوی فه‌رمییان بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له به‌غدا هه‌یه.
*وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاریی پله (ج) له به‌غدا پێویستی به 8 كورسیی په‌رله‌مان هه‌یه، ئێمه وه‌ك لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كان 10 كورسیمان هه‌یه. بۆیه به‌پێی خاڵبه‌ندی وه‌زاره‌تێكمان مسۆگه‌ره.
*د.رێبوار كه‌ریم له ره‌وتی هه‌ڵوێست، كاندیدی هاوبه‌شمانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
*چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێمانده‌ڵێن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانتان ده‌بێت بچنه لای پارتی و یه‌كێتی.
*به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاڵپشتیی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن نه‌ك ئۆپۆزسیۆن.
*پارتی و یه‌كێتیش له به‌غدا چوونه‌ته نێو ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه.
*ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرین، داوای سێ بریكاری وه‌زیر ده‌كه‌ین و به‌پێی خاڵبه‌ندی له‌نێوان خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان دابه‌شی ده‌كه‌ین.
*نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر و له به‌غدا بووه‌ته به‌شێك له یه‌كێتی و فراكسیۆنه‌كانیشیان بوونه یه‌ك.
*دۆخی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان "جێگه‌ی شه‌رم"ه.
*كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان زۆر ئاسانتره له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
*به‌هۆی نه‌بوونی كۆمسیۆنه‌وه، ئێستا دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌حاڵه.
*تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه ئایا هاوپه‌یمانیی نێوان (یه‌كگرتوو، هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ) بۆ په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، یان ته‌نیا بۆ كاركردنه له به‌غدا.
PM:10:33:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت