حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان: سه‌لامه‌تی ژیانی شێروان شێروانی له ئه‌ستۆی پارتی-دایه
وێستگه‌نیوز-
سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*نزیكه‌ی 20 رۆژه رۆژنامه‌نوسی زیندانی شێروان شێروانی له زیندانی هه‌ولێر، مانی له خواردن گرتووه.
*ناوبراو به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ په‌كه‌كه و وێنه‌گرتنی شوێنی هه‌ستیار"، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی پارتیه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه زیندانیكراوه.
*به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوبراو و كه‌سوكاره‌كه‌ی و پارێزه‌كانی، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاسایشی پارتی داویه‌ته پاڵی، هیچ بنه‌مایه‌كی واقعی و یاسایی نییه، به‌ڵكو به‌هۆكاری سیاسی زیندانیكراوه.
*سه‌ره‌ڕای داواكاری ڕۆژنامه‌نوسان و زۆریك لایه‌نی سیاسی و ڕێكخراوه ناوخۆیی و جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ ئازادكردنی یاخود ئه‌نجامدانی دادگاییه‌كی شه‌فاف و بێلایه‌ن، دادگای هه‌ولێری ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی پارتی، درێژه‌ی داوه به زیندانیكردنی.
*له‌م ماوانه‌ی دواییشدا مۆبایل و هۆكاری په‌یوه‌ندیگرتن به دنیای ده‌ره‌وه‌یان لێزه‌وت كردووه و ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌شیان كردووه.
*شێروان شێروانی به‌رامبه‌ر به‌م زوڵمه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێ، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ئێستا ژیانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.
*ئێمه له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان هوشداری ده‌ده‌ین به پارتی كه سه‌لامه‌تی ژیانی شێروان شێروانی له ئه‌ستۆی ئه‌وانه و هیچ بیانوویه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه "كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه و كه‌س ده‌ستێوه‌ردان ناكات له بڕیاره‌كانی دادگا" له‌لایه‌ن ئێمه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانه‌وه قبوڵ ناكرێ.
*هیچ كه‌س گومانی له‌وه نییه كه سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكان له كوردستان به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ولێر و سلێمانیدان!
*داواكارین كه ده‌ستبه‌جێ ناوبراو ئازاد بكرێت و ئه‌گه‌ر داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ری هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و له‌ژێر چاودێری ده‌زگای بێلایه‌نی ناوخۆیی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ببرێت و هه‌موو مافێكی به‌رگریكردن له‌خۆی بۆ دابین بكرێت!
*ئێمه تواناكانی خۆمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گه‌ڕده‌خه‌ین بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پێشێلكاری و زه‌وتكردنی ئازادیه به ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه ئازادیخوازه‌كان.
PM:05:15:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت