شۆڕش ئیسماعیل واژۆی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی 2364 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی دوو هەزار و 364 ئەفسەری وەزارەتەکەی کرد.
لە پەیامێکدا شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تا ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن، لێرەشەوە دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە".
AM:11:44:11/05/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت