کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا کارەکانی لەهەولێر دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی لە هەولێر، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی کارەکانیان دەکەن.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە دەست وێستگەنیوز کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بەردەوامی پرسیاریان ئاڕاستە دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەشی کاروباری کونسوڵی و ڤیزا، ڕوونیشیکردەوە کە لە ئێستادا ناتوانرێت وادەیەکی ورد بۆ کردنەوەی ئەو بەشە دیاری بکرێت.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان دەکەن، جەختیشی کردەوە کە دواین گۆڕانکارییەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکەوە ڕادەگەیەنرێن.

لە پاش دەستپێکی شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و درۆن و موشەکبارانکردنی هەرێم و بەغدا، بەشێکی زۆر لە وڵاتان کاری کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە عێراق و هەرێم هەڵپەسارد.


AM:11:26:11/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت