ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11ی
ئایار، یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی،
بەرەو سعودیە بەڕێ بکەوێت.
لەمبارەیەوە كاروان ستونی، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی
كوردستان وتی: تا ئێستا زیاتر له 880حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته خاكی سعودیه و ئێوارەی ئەمڕۆ 147 حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشدا ،به
پێی خشته‌ی دیاریكراو تا 17ی ئەم مانگە ته‌واوی
حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه و له ئێستادا هه‌موو تیمه‌كانیان به باشترین
شێوه به پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم و جیاواز له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی حاجیاندا.
AM:09:18:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت