قوباد تاڵه‌بانی‌: ئازادی‌ سلێمانی‌ بێده‌نگ ناكرێت


وێستگه‌نیوز – 

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسدا له‌ پاركی‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه‌:


*راگه‌یاندنكاران پارێزه‌ری‌ حه‌قیقه‌تن.

*هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و كه‌سێك ێك له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا، به‌ ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دامیشه‌وه‌، نه‌یانتوانیووه‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ بێده‌نگ بكه‌ن. 

*به‌ هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه‌، شانازی ده‌كه‌ین كه‌ سلێمانی ئازادترین شاری كوردستان و و هه‌موو عێراقه‌. 

*ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵه‌یه‌كیش بكات، یان پێشێلكارییه‌ك بكات، به‌ هه‌وڵی خه‌ڵكانی دڵسۆز و ره‌خنه‌گران رۆشنبیران و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵه‌كان راست كراونه‌ته‌وه‌. 

*جیاوازی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ‌ شوێنه‌كانی‌ تر ئه‌مه‌یه‌ گوێ له‌ خه‌مخۆران، ره‌خنه‌گران و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دڵسۆزن له‌پێناوی‌ به‌رزڕاگرتنی‌ ناوه‌ جوانه‌كه‌ی‌ سلێمانی ده‌گرین.

داواده‌كه‌م هه‌موو ساڵێك له‌پێناوی‌ ئازادی‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین و رێزگرتن له‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌پێناوی‌ ئازادی‌ ئه‌زیه‌ت ده‌خۆن یان غه‌دریان لێده‌كرێت، كۆببینه‌وه‌ و رێزیان لێگبرین و گفتووگۆیه‌ك رێكبخه‌ین له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی‌ ئه‌و پێشێلكارییانه‌.

*داواكارم ساڵانه‌ كۆڕبه‌ندێك سازبكرێت راگه‌یاندنكار، ئازادیخوازان، خه‌ڵكی‌ رۆشنبیر و رووناكبیر، چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ و كه‌سانی‌ پسپۆڕ  و یه‌ك دوو سیاسی‌ لێی‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردنی‌  به‌ربه‌سته‌كانی‌ ئازادی‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین و ده‌ستنیشانكردنی‌ چاره‌سه‌ره‌كانیان.

*ئازادی‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین دوو دوژمنیان هه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ئازادی‌ و ره‌خنه‌ ده‌ترسن، ئه‌و هێز و كه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه‌ دژی‌ راستییه‌كان و شه‌فافیه‌تن. دوژمنه‌كه‌ی‌ تریش ئه‌وانه‌ن كه‌ ئازادی‌ به‌ فه‌وزا تێگه‌یشتوون و له‌ژێر چه‌تری‌ ئازادی‌ ناو و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌شكێنن، به‌بێ به‌ڵگه‌ تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن.

*داواكارم له‌ هه‌موو ئازادیخوازێك پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ئه‌م دوو دوژمنه‌ ببینه‌وه‌، رووبه‌ڕووی‌ ئه‌وانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ دوژمنی‌ ئازادین و چه‌واشه‌ی‌ بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
.
*له‌ناو ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك هه‌یه‌ باوه‌ڕی‌ به‌ ئازادی‌ و دیموكراتی‌ و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه‌ لای‌ ئاساییه‌ ره‌خنه‌ی‌ لێبگیرێت و گوێتان لێبگرێت. 



PM:07:02:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت