بارەگاکانی کۆمەڵە بە سێ موشەک کرایە ئامانج


وێستگەنیوز-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئایار ئێران بە سێ موشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سنوری هەولێر.

سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند "لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمرۆ دێسان کاتژمێر12:45 بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە دوولی ئاڵانە".

لەسەرەتای شەڕەوە ئێران زیاتر لە 200 جار هێرشی درۆنی و موشەکی کراوەتە سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.


PM:01:37:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت