سوپای ئێران: ئەو وڵاتانەی لەگەڵ سزاکانی ئەمریکان، لە هورمز تووشی کێشە دەبن
وێستگەنیوز-
وتەبێژی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت،
هیچکام لە ئامانجەکانی دوژمن نەپێکراون و سیستەمی سیاسیی وڵاتەکەی بەهێزتر بووە، هۆشداریش
دەداتە ئەو وڵاتانەی شوێن سزاکانی ئەمریکا دەکەون کە لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی کێشە
دەبنەوە.
عەمید محەمەد ئەکرەمی
نیا، وتەبێژی سوپای ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەگەر شیکارییەکی
خێرا بۆ بارودۆخی جەنگەکە بکەین، دەبینین هیچکام لە ئامانجەکانی دوژمن نەهاتوونەتە
دی، هاوسەنگیی سیاسیی سیستەمەکەمان تێکنەچوو، بەڵکو یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوخۆیی
زیاتر بوو، ئەمەش بە ئامادەیی خەڵک لە شەقامەکاندا دەبینرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، هەستی نەتەوەیی و گرنگیدان بە داواکارییە نیشتمانییەکان
لەلایەن گەل و بەرپرسانەوە زیادی کردووە و لە ڕووی ناوخۆییەوە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی
ئێران بەراورد بە ڕابردوو بەهێزتر بووە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتەبێژەکەی سوپای ئێران هۆشدارییەکی توندی دا و وتی:
"لەمهودوا ئەو وڵاتانەی لە سەپاندنی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیڕەویی
لە ئەمریکا دەکەن، بێگومان لە تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە."
لەبارەی توانای سەربازیی
وڵاتەکەیەوە ڕوونیکردەوە، دوژمن پێی وابوو هێزە چەکدارەکان توانای ڕووبەڕووبوونەوە
و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی جەنگییان نییە، بەڵام تا ڕۆژی 40ی جەنگەکە توانای سەربازییان
پاراستووە و جەنگەکەیان بەشێوەیەکی هونەرمەندانە بەڕێوەبردووە، تا ئەو کاتەی دوژمن
زانیویەتی ناتوانێت ئەو بەرگرییە بشکێنێت و لە کۆتاییدا ناچار بە ئاگربەست بووە.
AM:09:39:10/05/2026
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت