"سلێمانی داهاتی نانەوتی بۆ هەولێر نارد"
وێستگەنیوز-
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڕی 21 ملیار داهاتی نانەوتی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە بەمەبەستی تەواوکاری داهاتی نانەوتی و ناردنی بۆ بەغدا.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی ئایاری 2026، تا پێش نیوەڕۆ، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان راوانەی بەغدا بکرێت کە زیاتر لە 51 ملیار دینارە.
لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
PM:10:23:09/05/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت