مەسرور بارزانی و هاکان فیدان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بێت، لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.
PM:06:12:09/05/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت