بڕیاره سبه‌ینێ داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم رەوانەی بەغدا بکرێت
وێستگەنیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ 10ی
ئایاری 2026 داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، له‌دوای
ناردنی داهاتی نانه‌وتیش رێككاره‌كانی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابووری هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه نووسراوی ره‌سمی بڕی
داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا ناردووه، ئێستا چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی فیدراڵن
بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 50%ـی داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسان ره‌وانه‌ی به‌غدادی بكه‌ن.
سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی
دارایی ئاشکرایدەکات کە كۆی داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسان نزیكه‌ی 100 ملیار دینار
بووه، له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی 52 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت، سه‌رجه‌م
رێككاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌واوبووه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه رۆژی
یه‌كشه‌ممه ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
له‌دوای ناردنی داهاتی
نانه‌وتیش، رێككاره‌كانی ناردنی موچه‌ی مانگی نیسانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌ستپێده‌كات.
PM:02:55:09/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت