عەلی حەمەساڵح: ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا لەلایەن خودی دەسەڵاتدارانەوە داخڵکراوە!
وێستگەنیوز-
بڕیاردەری رەوتی
هەڵوێست سەبارەت ئۆتۆمبێلی بیسەرەتا لە نوسێنێکدا دەڵێت؛ "من لەگەڵ یاسام و
باوەڕم بە شتی بێ ناسنامە نیە، بەڵام ئەم ئۆتۆمبیلانە لە بازگەو مەرزەکانەوە داخڵکراون!
دەسەڵاتداران خۆیان کردویانە!".
عەلی حەمە ساڵح لە
پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردوەتەوە، "هەندێک جار خۆیان بە
قاچاخی (ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا) دەیانهێناو دەیانفرۆشت! ؛ ئێستا ئەوان
پارەی خۆیان وەرگرت، دەبێت خەڵکی هەژار باجەکەی بدات! ".
هەروەها دەنوسێت
"پێش هەڵبژاردن بەڵێنیان پێدان و دەنگیان لێوەرگرتن! دوای هەڵبژاردن سزایان دەدەن!!".
PM:01:24:09/05/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت