موسەننا ئەمین: یەکێتی خەریکە لەسەر حسابی ئێمە وەزارەت بۆ نەوەی نوێ وەردەگرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت
یەکێتی بەنیازە لەسەر حسابی ئێمە وەزارتێک لە کابینەی نوێی عێراق بۆ نەوەی نوێ
وەربگرێت کە تەنیا 3 کورسی هەیە.
موسەننا ئەمین لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی رووداو رایگەیاند،
"دوای ئەوەی زانرا یەكێتی خەریكە پۆستی وەزارەت بۆ نەوەی نوێ وەردەگرێت، هەڵوێست
و یەكگرتوو كۆمەڵ چوونە لای بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا، بۆ ئەوەی پێی بڵێن ئێمە 10
كورسین و نەوەی نوێ 3 كورسییە بۆیە وەزارەت شایستەی ئێمەیە، ناكرێت لەسەر حسابی ئێمە
وەزارەت بدرێت بەوان".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق وتی،
"دوای ئەوەی وەفدەكەی هەڵوێست و یەكگرتوو و كۆمەڵ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوە،
دواتر پێكەوە چوونەتە كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی".
موسەننا
ئەمین پێیوایە ئەوە هەڵەیەك بوو وەفدەكەیان كردویەتی، "ئێمە یەك حزب نین تا بەیەك
بەوەفد بچن، دەبوو چاوەرێیان بكردایە تا وەفدەكەی یەكێتی لەكۆبونەوەكە دێتە درەوەو
دواتر وەفدەكەی ئێمە بچێت".
موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد، نوری مالیكی لە كۆبونەوەكەدا
رایگەیاندووە، لەسەر ئەو بنەمایانەی دیاریكراوە (10) كورسی هەقی وەزارەتێكی هەیەو
پشتیوانیشی خۆشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەم سێ هێزە وەزارەتێك وەربگرن.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت،
کارنامەی حکوومەتی رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنەکان کردووە.
سیستەمی "خاڵبەندی" لە عێراق یەکێکە لە رێکارە
باوەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، بە جۆرێک هەر کورسییەکی
پەرلەمان بەرانبەر بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە خاڵ هەژمار دەکرێت. لایەنە سیاسییەکان
بەپێی کۆی گشتی خاڵەکانیان، مافی وەرگرتنی وەزارەتەکان یان پۆستە باڵاکانیان پێ دەدرێت.
AM:09:28:09/05/2026
ئهم بابهته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت