مەسرور بارزانی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ
سەردانی تورکیا دەکات و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و چەندین بەرپرسی دیکەی
تورکیا بەجیا دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئایاری 2026، لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی
سەرۆکی حکومەت رایگەیاند؛ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی
فەرمی دەگاتە تورکیا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری
ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە
هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی
دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ
دەکرێت.
AM:08:25:09/05/2026
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت