له‌تیف نێروه‌یی وه‌ڵامی هێمن هه‌ورامی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نووسینێكدا وه‌ڵامی هێمن هه‌ورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌داته‌وه و نووسیویه‌تی:
*هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت « گوشارێكی زۆرمان له‌یه‌كێتی كردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كات به دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ».
*ئێمه‌ش ده‌ڵێین پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر بهرێككهوتنێكی هاوسه‌نگ ده‌كرێت نه‌ك بهگوشارێكی زۆر و سه‌رده‌می گوشاریش به‌سه‌ر چووه .
*جه‌نابت ده‌ڵێیت ئێمه سازشمان له پشكی خۆمان كردووه بۆ یه‌كێتی و ئه‌وان رازی نین.
*ئێمه ده‌ڵێین كورسییه‌كانمان له ئێستادا به‌قه‌ده‌ر یه‌كه‌و ده‌بێ به هاوبه‌شی و به یه‌كسانی دابه‌شیان بكه‌ین نه‌ك ئێوه پشكمان بده‌نێ.
*ئێوه ده‌ڵێن ئێمه به رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ ناڕازین و ئه‌و رێككه‌وتنه كێشه‌ی دروستكردووه.
*ئێمه ده‌ڵێین رێكه‌وتنه‌كه هاوسه‌نگی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێم و دژی هیچ لایه‌نێك نییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندایه.
*بۆیه تۆماتباركردنی یه‌كێتی به دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمه‌تێكی نالۆژیكی-یه و سه‌رده‌می ئه‌و جۆره تۆمه‌ته نابه‌جێیانه به‌سه‌رچووه.
پێشتر هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به رووداوی راگه‌یاند كه "پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه به‌شداری له حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی نیشتمانیدا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كاتیان كوشت و ده‌ركه‌وت كێشه‌كه زیاتر له‌سه‌ر پۆسته نه‌ك به‌رنامه‌ی حكومه‌ت".
وتیشی: "یان ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و حكومه‌ت پێك بهێنرێت، یان ناكرێت دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرا، ده‌كرێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بچین. پارتی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌یه.
PM:09:32:07/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت