سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
د.رێبوار که‌ریم سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی و خه‌ڵكانی دڵسۆزی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند:
*له‌سه‌ردانی دوێنێماندا بۆ لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی؛ كه نه‌ده‌بو له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین.
*وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م.
*رهخنهكانتان به‌هێزمان ده‌كه‌ن، ده‌ستان خۆش، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد لێمان قبوڵ مه‌كه‌ن.
*دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك له‌رابردوو به‌ڵێنمان پێداون هیچ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم ئه‌نجام ناده‌ین.
PM:08:43:07/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت