شاسوار عه‌بدولواحید زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پێنج لایه‌نه‌كه له به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز –
*دوێنێ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بووه له به‌غدا.
*دواتر كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و هه‌ڵوێست هاتوون بۆ ماڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌غدا و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
*ئه‌وان وه‌ره‌قه‌یه‌كیان پێیووه 10 ئیمزای په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر بووه و وتویانه ئێمه‌ش حه‌زده‌كه‌ین وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرین.
*یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ خۆیان دوو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش 10 ئیمزا ده‌هێنین به‌ڵكو 3 وه‌زاره‌ت بدرێت به‌م هاوپه‌یمانییه كه دانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سێ لایه‌نه بێت.
*دواتر هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه پێوه چوون بۆ لای مالیكی و وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كۆبوونه‌ته‌وه.
*به‌راشكانه‌وه پێیانوتوون دواتر وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام پێیانوتوون ئێمه وه‌زارەتتان ناده‌ینێ.
*دواتر زانیویانه كه وه‌زاره‌تیان ناده‌نێ، وتوویان ئاگامان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نییه "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌ربگرتایه، ئیسته ره‌نگه قوڕاویشیان پێوه بخواردایه".
*ئێمه نه‌وه‌ی نوێ سیاسه‌ت بكه‌ین به ئه‌خلاقه‌وه ده‌یكه‌ین، جاران كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا دانه‌ده‌نیشتم به‌دزیشه‌وه دانه‌ده‌نیشتم.
*ئێستا كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتنمان هه‌یه زۆر به مه‌ردانه قسه‌ده‌كه‌م وده‌ڵێم خه‌ڵكینه داوای ئه‌م خاڵانه‌مان كردووه.
*شه‌ڕ بكه‌ین مه‌ردانه ده‌یكه‌ین و ئاشتی-ش بكه‌ین مه‌ردانه ده‌یكه‌ین. شتی نهێنیمان نییه، رێككه‌وتنیش بكه‌ین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
*هه‌ندێ له‌م حزبه ساخته‌چیانه به‌شه‌و و رۆژ خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ن، خه‌ریكی پاره و به‌رژه‌وه‌ندین، به‌ڵام دواتر كه ئاشكرا ده‌بن، ئینكاری لێده‌كه‌ن.
*کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لە هەرێم بۆ گۆرینی کابینەکەی مەسرور بارزانی و رزگارکردنی خەڵک هاوپەیمانی ناکەن، بەڵام لە بەغدا بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک لەگەڵ دەسەڵات کێشەیان نییە.
PM:08:04:07/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت