برایەکی شێروان شێروانی بۆ وێستگەنیوز: چاومان بە شێروان نەکەوتووە و بەس ئەوەندە دەزانین دۆخی تەندروستی باش نییە


وێستگەنیوز- رزگار کامیل

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، بارزان شێروانی، برای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەبارەی دۆخی براکەی لە زیندان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "شێروان شێروانی بەهۆی ئەوەی مانیگرتبوو لە لە خواردن دۆخی تەندروستیی باش نییە".

ئاماژەی بەوەکرد، "چاومان بە شێروان نەکەوتووە و بەس ئەوەندە دەزانین دۆخی تەندروستی باش نییە، رێگەشمان پێنادرێت شێروان ببینن، نازانین تائێستا لە مانگرتن بەردەوامە یان نا".

لەبارەی بڕیاری دادگاوە بارزان شێروانی وتی، "بڕیاری دادگا هەر وەک خۆیەتی و سزاکەی هەر سێ ساڵ و 5 مانگە، هەروەها رێگە بە شێروان نادرێت پەیوەندی بە ئێمەوە بکات".

وتیشی، "پارێزەرەکانی شێروان شێروانی لە هەوڵی بەردەوامن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شێروان بهێنرێتەوە بەردەم دادگا، هەروەها لە هەوڵدان بۆ ئەوەی چاومان پێی بکەوێت و دڵنیابین کە دۆخی چۆنە".

شێروان شێروانی زیاتر لە پێنج ساڵە لە زینداندایە و رۆژی 22ی نیسانی 2026، لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا بڕیاریدا مان لە خواردن بگرێت و بەپێی وتەی پارێزەران و کەسوکاری "دۆخی تەندروستی شێروان باش نییە".


PM:03:11:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو