عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: نابینه به‌شێك له هیچ شاند و به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی و پارتی
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "رون و راشكاو":
*بنه‌مای كاركردنی ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه نابینه به‌شێك له هیچ شاند و به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی و پارتی.
*هیچ پۆست و وه‌زاره‌تێكیشمان ناوێت پارتی یان یه‌كێتی پێمانبدات.
*وه‌ك سێ فراكسیۆنی په‌رله‌مانی (هه‌ڵوێست، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) (10كورسی) په‌رله‌مانمان هه‌یه، نووسراوی فه‌رمی كراوه وه‌ك خۆمان وه‌زاره‌تمان ده‌درێتێ سه‌رچاوم، ئه‌گه‌رنا له ڕێگای پارتی و یه‌كێتی نه وه‌زاره‌ت و نه هیچ پۆستێكمان ناوێت…
*سه‌ردانه‌واندن بۆ پۆست ڕه‌فتار و به‌ڵێنمان نییه.
*من وه‌ك خۆم نیگه‌رانبوم له‌و وه‌فده‌ی ئه‌مڕۆ…
*بڕیاربوو سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌رنامه‌و ماف و به‌ركه‌وته‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆببنه‌وه، كه‌سیش سه‌رۆكی وه‌فد نیه، نه‌ك بچینه وه‌فدێك یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی بكات…
*وه‌ك هه‌رسێ لایه‌نیش جیا له یه‌كێتی، كاغه‌زی دانوستنمان دایه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
PM:07:49:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت