ه‌ڵوێست، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی رایانگه‌یاند كه:
*ئه‌مرۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌عات 4ی عه‌سری ده‌ستنیشان كردبو بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆژه‌كانیان بۆ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان له‌و حكومه‌ته‌دا.
* ئێمه‌ش به‌جیا وه‌ك سێ فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆ (هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی خۆمان پێشكه‌شكرد و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێشوازی لێكرا.
*وه‌فده‌كه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆی كردووه و له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تری كوردستانیدا نه‌بوه.
PM:07:31:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت