چالاكوانانی به‌ریتانیا نامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز -
به گوێره‌ی په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بێت بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی دیاسپۆرا له به‌ریتانیا، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه بكوژانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیربكرێ و ده‌ڵێن، واز له‌وه حه‌قه‌ی خۆیان ناهێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/5/2026، له یادی شانزه‌هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، رێكخراوی حه‌ڤده‌ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و ئازادیخوازان له وڵاتی به‌ریتانیا له هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی بێرمینگهام و ئیدمبره چالاكی ئه‌نجامدا.
ئاوات جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی رێكخراوی حه‌ڤده‌ی شوبات له به‌ریتانیاوه به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند، له یاده‌كه‌دا به‌یاننامه‌ی رێكخراوی حه‌ڤده‌ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ خوێنرایه‌وه، دواتر وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكوژانی سه‌رده‌شت ده‌ستگیر بكرێت و لهحهقهیان خۆشنابن.
وه‌ك ئاوای جه‌مال وتی: "به‌ڵام مخابن دوای شانزه ساڵ هێشتا ئه‌م كه‌یسه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و رۆژ له دوای رۆژی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیرده‌كرێت و رێگری له كاری راگه‌یاندن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند كه ئه‌وان چاودێری راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، له دوای شانزه ساڵ بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای ئه‌وان دروستكردووه، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆری میدیاوه، ده‌بوو پانتای كاری رۆژنامه‌وانی تێدا به‌ربه‌ست نه‌كرایه.
PM:09:16:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت