بكوژانی هاوڵاتیه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له ڕێكه‌وتی 3 / 5 / 2026 له ڕووداوێكی كوشتن ئاگادار كراینه‌وه كه هاوڵاتیه‌ك به ناوی (مه‌عروف ره‌حمان حسێن) له گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر كوژراوه.
*له لایه‌ن تیمی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ست به ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون كرا.
*له هه‌مان رێكه‌وتی سه‌ره‌وه به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر چوار تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد، به ناوه‌كانی (ر. ب.ف.) و (ر. أ. س.) و (أ. ج. ع.) و (ك. ج. ص.).
*تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه تاوانی كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامدا بوو، به‌ناوی (س. ن. گ.) به‌ره‌و شوێنیكی نادیار هه‌ڵاتبوو.
*رێكه‌وتی 5 / 5 / 2026 دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
*له لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباره‌كان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
PM:07:36:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت