ئه‌و ژن و پیاوه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی دوو منداڵی خۆیان دابوو، ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
* هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه كه ژن و پیاوێك ئازاری منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان (8) ساڵ و (4) ساڵانن.
*دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، ده‌ستبه‌جێ بڕیاری دادوه‌ر وه‌رگیرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخرا.
*به‌سه‌رپه‌رشتی خودی ئه‌فسه‌ری بنكه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان چونه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و باوكی منداڵه‌كان و ژنه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد به‌ناوی تۆمه‌تبار ( ع، م، م) له‌دایك بووی (1992) وه ژنه‌كه به‌ناوی تۆمه‌تبار (س،س،ع)له‌دایك بووی (2001) كه‌هاوكات باوه‌ژنی منداڵه‌كانه‌و به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
تۆمه‌تبارن به‌لێدان و ئازارگه‌یاندن به منداڵه‌كان.
*له‌كاتی ئێستادا باوكی منداڵه‌كان به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (29) له‌یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ڕاگیراوه.
*ژنه‌كه به‌ده‌سته‌به‌ری دارایی ئازادكراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
*دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌نه‌خۆشخانه،، له‌ئێستادا منداڵه‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سپێردراون به‌خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان.
PM:06:36:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت