سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سێ کەسەی کەوتنە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب دوایین زانیاری سەبارەت بە گەڕان بە دوای ئەو سێ کەسەی هەینی رابردوو ئاشکرا دەکات کە کەوتنە رووباری گەلی عەلی بەگ و دوانیان منداڵبوون.

هەڵگورد شێخ نەجیب رایگەیاند "لەگەڵ بەرگریی شارستانی ڕێڕەوێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی حەفارەوە مەلەوانەکان زیاتر بتوانن بچنە قووڵایی ئاوی ڕووبارەکە و بگەڕێن بەدوای قوربانییەکان، بەڵام لەم وەرزەدا شەپۆلی ئاوەکە خێرایە و ئاوەکەش زۆر لێڵە هەربۆیە کاری ئەوان قورستر کردووە".

شەوی هەینی، 1ی ئایار ئۆتۆمبێلێک بە 5 سەرنشینەوە کەوتە ناو ڕووباری گەلی عەلی بەگ و دووان لە سەرنشینەکان کە دایک و باوکێک بوون ڕزگاریان بووە، بەڵام 2 منداڵەکەیان کە تەمەنیان 3 ساڵ و 6 ساڵە لەگەڵ کچێکی 17 ساڵ کەوتنە ناو ڕووبارەکە و هێشتا بێسەرووشوێنن.


PM:05:21:05/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت