باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاگادارییەکەی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "سەرەڕای کردنەوەی کایەی ئاسمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتە بازرگانییەکان، هێشتا مەترسییە ئەمنییەکان لە عێراقدا لە ئارادان".

ئەمڕۆ سێشەممە، 5 ئایار 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکادا رایگەیاند، "ئاسمانی عێراق هێشتا ڕووبەڕووی هەڕەشەی شاراوە دەبێتەوە بەهۆی ئەگەری هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، وە ئەو گروپە چەکدارانەی کە هاوپەیمانی ئێرانن، بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق".

باڵیۆزخانەکە جەختی کردووەتەوە کە "کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە واتای نەمانی مەترسی نایەت" و داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کردووە کە بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن.


PM:05:16:05/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت