ئاسایشی هەرێم: گروپێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر 1 ملیۆن حەبدا گیرا


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی گروپێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر لەچەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێم رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، "لەماوەکانی ڕابردوودا و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەچەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و ( 100 )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و ڕێگری لەناردنە دەرەوەی ماددەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکرێت".

هەروەها هاتووە؛ "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بەماددەی ( 28 )لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە(50)ی ساڵی 2017ی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵێنەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".


PM:04:52:05/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت