نێچیرڤان بارزانی و قەیس ئه‌لخەزعەلی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کردەوە


وێستگەنیوز-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا.


PM:01:32:05/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت