کەشناسی ئەو رۆژانە دیاریدەکات کە خۆڵبارین زۆر چڕ دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و ئەو
رۆژانە دیاریدەکات کە خۆڵبارین تێیدا زۆر دەبێت.
بە پێی پێشبینی
کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 5 ئایاری 2026 کەشی
ناوچەکەمان بە گشتی سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەو ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە
شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بۆ ئەمڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی
بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە، بەهۆی بوونی ئەم بارستە
تۆزوخۆڵە لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمان کەمتر هەست بە ڕوونی کەش دەکرێت واتە ((نا ڕوونی
ستوونی ئاسمان زیاترە بەراوورد بە ئاسۆی ئاسمان))، خێرای با زیاد دەکات لە هەندێ
کات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ئەگەری باران بارین لە
ناوچەی شاخاوی جیا جیا و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆئەگەری هەورە تریشقەش هەیە زیاتر بە شێوەی گەواڵە بارانی ناوچەی جیا جیا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز
دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراوررد بەپلەکانی دوێنێ هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
سبەى چوارشەممە 6ی ئایار 2026 ئاسمان بە گشتینیمچە هەورە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەر
بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و
پارێزگای کەرکووک.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە
چەند پلەیەک بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
تێبینی / ئەو بارستە هەوا
فێنکەی لە درەنگانی شەو ی یەک شەممە کە ڕووی لە ناوچەکەمان کرد جیاوازی دروست کردووە لە
ئاست و درێژبوونەوەی ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆکان
یەکیان لە تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە ئەوی تریان لە باکووری ئەفریقاوە درێژبۆتەوە بۆ
سەر بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی پاشان درێژبۆتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بۆیە پێشبینی
بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە .
PM:12:33:05/05/2026
ئهم بابهته 2884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت