نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا
وێستگەنیوز-
کارەبای سلێمانی رایگەیاند،
نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر 48 دینارە و بۆ
پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک 305 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر 48 دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو
ناوچانەیە کە کارەبایان نەبووە بە 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبای
موەلیدەی پڕۆژە نیشتەجێبووەکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەرێکیان 305 دینارە و
هاوکات، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی کارەبای موەلیدەیە و کارەبای نیشتمانی نییە
نرخی کیلۆواتیان 289 دینارە.
PM:12:19:05/05/2026
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت