شاروانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە 5ی ئایاری 2026، لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردنی شەقامی نزیک پارکی ئازادی بە ئاڕاستەی هۆڵی تەوار و سوپەرمارکێتی زارا، بۆ ئەو مەبەستە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی شەقامی ئاماژەپێدراو بەربەست دەکرێت.
داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، رێگەکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.
PM:10:47:04/05/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت