نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی بۆ سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی ده‌ربڕی
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له درێژه‌ی زنجیره دیداره‌كانیدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی فیدراڵی كۆبووه‌وه.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی بۆ راسپاردنی به ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
*هه‌روه‌ها ئاماده‌یی و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
*لای خۆیه‌وه، زه‌یدی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی و پشتگیرییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی نیشان دا.
* هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی خێراكردن له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانیی كارامه كرده‌وه كه ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ویست و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان بێت.
*هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان له كاركردنی هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، به شێوه‌یه‌ك كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بن.
*له كۆتاییدا، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه قۆناغه‌كه پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی ئاستبه‌رز و كاری پێكه‌وه‌ییی نێوان ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر بۆ ته‌واوی وڵات.
PM:07:19:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت