بافڵ تاڵه‌بانی و حه‌لبوسی: په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی تاووتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غداد پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و خالید شوانی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له واده‌ی ده‌ستووری دا به گرنگ زانرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "پێویستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ په‌له‌كردن له ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه".
PM:06:49:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت