وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ وێستگه‌نیوز: به‌م نزیكانه‌ گه‌شتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و توركیا ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كردووە بەمنزیكانە گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و توركیادا دەستپێدەكات.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، " بەمنزیكانە گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئیستانبول دەستپێدەكات".

وتيشى، "بە دیاریكراوی گەشتەكان لە 16ی ئایاری ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و هەموو ڕۆژانی شەممەیەك گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت".




PM:06:05:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت