نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی سودانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له گرنگیی بنیاتنان له‌سه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دیهاتوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له درێژه‌ی دیداره‌كانیدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی كۆبووه‌وه.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی فیدراڵی تاوتوێ كران.
*جه‌خت له گرنگیی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی نێوان پێكهاته‌كان كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه حكوومه‌تی داهاتوو ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه‌كان بێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و بره‌ودان به لێكگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان.
* هه‌ردوولا باسیان له كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له ماوه‌ی ڕابردوودا كرد.
* نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشیی له هه‌وڵه‌كانی سودانی كرد و جه‌خت له گرنگیی بنیاتنان له‌سه‌ر ئه‌و لێكگه‌یشتنانه كرایه‌وه كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دی هاتوون.
*ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر پاراستنی ئارامی و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له گرژی و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ریی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پارێزراو بێت.
PM:05:49:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت