ئێران ڕێگری لە چوونەژوورەوەی کەشتییەکانی ئەمریکا بۆ گەرووی هورمز دەکات
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ دوو شهممه، 4ی ئایاری 2026 تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران
ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی ڕێگری لە چوونەژوورەوەی چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی
کردووە بۆ ناوچەی گەرووی هورمز.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئهمڕۆ دووشهممه، نەخشەیەکی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەمە مەودا و سنوورێکی نوێیە بۆ گەرووی هورمز و ئاماژەی بەوەش
کرد کە کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندایە.
بەگوێرەی ئەو نەخشەیەی ئاژانسی "فارس" نیشانی داوە،
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە مەودا نوێیەکە لەو هێڵەوە دەستپێدەکات کە
"کۆهـ موبارەک" لە ئێران و باشووری "فوجەیرە" لە ئیمارات بەیەکەوە
دەبەستێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە ناوچەکەی دیکە دەکەوێتە سەر ئەو
هێڵەی کە لە کۆتایی دوورگەی "قیشم" لە ئێرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو
"ئومولقەیوێن" لە ئیمارات.
PM:01:58:04/05/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت