نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات
وێستگەنیوز-
رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک
وەزیران و بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی پارتی نێچیرڤان بارزانی پێش نیوەڕۆی
ئەمڕۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقە و زۆربەی
لایەنە شیعەکانی تێدایە کۆدەبێتەوە.
دواتر لەگەڵ هەر یەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی
کاربەڕێکەری عێراق و عەلی زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها لەگەڵ لایەنە سوننەکانی عێراقیش کۆدەبێتەوە.
سەردانەکە لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەتی عێراق چڕبوونەتەوە و ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، عەلی
فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا و 30 رۆژی
لەبەردەمە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.
عەلی فالح زەیدی رۆژی 2ی ئایاری 2026 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک
بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە هەولێر، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ
بافڵ تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید، رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبووەوە.
AM:09:36:04/05/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت